محەمەد شیاع سودانی پەیامێكی سەبارەت بە رووداوەكەی كەركوك بڵاوكردەوە

کوردستان 10:45 AM - 2026/04/27

محەمەد شاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق ، پەیامێكی سەبارەت بە رووداوەكەی كەركوك بڵاوكردەوە و هیوای زووچاكبونەوەی بۆ بریندارانی رووداوەكە خواست.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە،بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، محەمەد شیاع سودانی هەواڵی رووداوە هاتوچۆیە دڵتەزێنەكەی پارێزگای كەركوكی پێگەیشت كە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی، هەر بۆیە سودانی پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان دەكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازێت.

لە رالگەیەندراوەكە ئەوەشهاتووە، سەرۆك وەزیران لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كە لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ خانەوادەی قوربانییان و بریندارەكان بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی و چاودێری پێویست، و گرتنەبەری تەواوی رێكارە یاساییەكان. هەروەها تەئكیدیشی كردووەتەوە  لەسەر پێویستی دڵنیابوونەوە لە مەرجەكانی سەلامەتی و جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ، بە مەبەستی رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە.

ئێوارەی دوێنێ‌  بارهەڵگرێكی گەورە بەهۆی ئەوەی ئیستۆپەكەی لەكار دەكەوێت  و ناتوانێت خۆی كۆنتڕۆڵ بكات ، لە دەروازەی كەركوك  30 سەیارە دەشێلێت و  33 كەس دەبنە قوربانی .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو