كەشناسی هەرێمی كوردستان: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کوردستان 11:24 AM - 2026/04/24

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ هەینی بارانی بەهاری و هەورە تریشقە ناوچە جیاوازەكان بگرێتەوە و خێرایی با بۆ سەروو 25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا بێت.
بەشی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پێشبینی دەكرێت ئاسمانی هەرێمی كوردستان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور بێت، لە هەندێك كات و شوێن دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. دەشڵێت، لە كاتەكانی نیوەڕۆ تاوەكو ئێوارە، باران ئیدارەكانی ڕاپەڕین و سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و سەنتەری شارەكە و دەوروبەری دەگرێتەوە تاوەكو سنووری كۆیە و دێگەڵە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە باشووری سلێمانی و ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی دهۆك بە شێوەی گەواڵەبارانی بەهاری و هەورەتریشقە دەبارێ و خێرایی با (10-20)كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبێت هەندێ كات چالاك دەبێت بۆ سەروو 25 كم لە سەعاتێكدا و مەودای بینین (7-9) كیلۆمەتر دەبێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو