دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە ئێران بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و گەمارۆ چڕەکانی سەر بەندەرەکانی، تووشی قەیرانێکی دارایی قووڵ بووە و لە "هەرەسی دارایی" نزیکبووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس نووسیویەتی: "ئێران لە ڕووی داراییەوە دەڕوخێت و بەدەست کەمیی توندی سیولەی نەختینەییەوە دەناڵێنێت."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران لە ئێستادا "بەپەلە" دەیەوێت گەرووی هورمز بکاتەوە بۆ ئەوەی لەو چەقبەستووییە رزگاری بێت.
ترەمپ دەڵێت، تاران تەنها بۆ شاردنەوەی شکستەکانی و ڕانەگەیاندنی لاوازیی خۆی لەبەردەم گەمارۆکانی ئەمریکا، وا نیشان دەدات کە لەگەڵ داخستنی گەرووەکەیە.