دوای نزیكەی 13 ساڵ لە داخستنی، دەروازەی سنووریی رەبیعە لەنێوان عیراق و سوریا بە رەسمی بەڕووی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كرایەوە.
محەمەد جاسم كاكەیی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، كردنەوەی دەروازەكە بە گرنگ وەسفدەكات و رادەگەیەنێت، دەروازەی رەبیعە شادەمارێكی ئابووری عیراقە بە بەتایبەتی بۆ پارێزگای نەینەوا.
دەروازەی رەبیعە لە دیوی رۆژئاوای كوردستان پێی دەوترێت تل كۆچەر( كە لە سوریا بە دەروازەی یەعروبیە ناسراوە) لە ساڵی 2014ـەوە، دوای هێرشەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوا و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكە، بەڕووی هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریدا داخرا.