سەرۆك بافڵ، ئیدانەی هێرشەكانی سەر لوبنانی كرد، تەئكیدی لەسەرخستنی هەوڵەكان بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان كردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە خەلیل عەبدوڵا، باڵیۆزی لوبنان لە عیراق كرد.
لە دیدارێكدا دۆخی ناوچەكە هەڵسەنگاندنی بۆ كرا، هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی گرژییەكان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و چەسپاندنی بنەماكانی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
سەرۆك بافڵ ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد، كە لە رابردوودا كراونەتە سەر لوبنان و ڕایگەیاند، هەر هەوڵێكی لەوجۆرە دژ بە بنەماكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیییە.
لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ بەردەوامی لێكتێگەیشتنەكان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان كرایەوە.