دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشوازی لە چوونە بواری جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کرد و ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ "ڕۆژێکی مێژووییە" بۆ لوبنان و ناوچەکە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان و ئیسرائیل كردووە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە بۆماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رادەگەیەنرێت.
راشیگەیاند، بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ دەستپێكردنی یەكەم دانوستانی راستەوخۆ لە واشنتۆن.
سەرۆکی ئەمریکا داوای لە حزبوڵڵا کرد لەم قۆناغەدا بە "دانایی و گونجاوی" ڕەفتار بکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێککەوتنەکە ئەوانیش دەگرێتەوە.
ترەمپ ئاشکرای کرد کە بێنیامین ناتانیاهۆ و سەرۆکی لوبنان لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە. ئەمەش وەک یەکەمین دیداری لەو شێوەیە لە ماوەی 48 ساڵی ڕابردوودا وەسف کرد.
ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە ڕەنگە 10ـەمین جار بێت ئەو کۆتایی بە شەڕێک بهێنێت و دووپاتی کردەوە کە "دەبێت دواجار ئاشتی سەقامگیر بێت."