چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان ڕایگەیاند، لە مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران هەموو ئامادەکارییەكمان بۆ شتنی تـ.ـەرمی غەزەل کرد، چەند میدیاکارێک کار بۆ حزبەکان دەکەن و دەیانەوێت بڵێن خەڵك لەگەڵیان نییە.
بەهار مونزیر، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، ڕایگەیاند، ئەوەی لە ڕاگەیاندن نووسراوە هیچ مزگەوتێک غەزەلی وەرنەگرت ڕاست نییە و هەموو ئامادەکارییەكمان کرد لە مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران شوێنی شۆردنی تـ.ـەرم، دوو کەس کە بیشۆن، ئاوی گەرم، هەموو پێداویستیەکی دیکە، بەڵام لەبەر دۆخی ئەمنی وتیان جێگا دەگۆڕن.
دەشڵێت، ئەوەی هەیە حەزو مەزاجی چەند میدیاکارێکە کار بۆ حزبەکان دەکەن و دەیانەوێت بڵێن خەڵك لەگەڵیان نییە، لە کاتێکدا وانەبوو دەیان کەس و دەیان ژن خۆی ئامادەکردبوو بێتە مەراسیم، بەڵام کات گۆڕا و ڕانەگەیەندرا، هەندێک کەس باس لە بەشداریی ژنەکان دەکات، بەڵام بەڕاستی ئاوا نەبوو کاتێک درۆن لە زڕگوێزی دا کات گۆڕدرا و هیچ کەس ئاگاداری مەراسیم نەکرایەوە.
بەهار مونزیر ئەوەش دەڵێت، ڕاستییەکان ئەوە نین دەیبینن ئەگەر نا دەیان ژن ئامادەی نەك تەنیا مەراسیم دەبوو بەڵکو ئامادەیی هەبوو لەدوای یان لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا یان لە ژێر کەژاوەی مـ.ـەرگی غەزەلدا شان بخەنە ژێری سەر بەرزبکەنەوە، زۆر ڕاستە هەر کەس دەیەوێت چیرۆک بە جۆری خۆی بگێڕێتەوە، بەڵام لای ئێمە ئەم چیرۆکە ڕاستەکەیە و دەشزانین متمانەتان بە ئێمە هەیە، بەڵێ بەهەموو جۆرێک دەبێت کار لەسەر کەمتەرخەمی و هەڵوێستی نا مرۆڤانەی نەخۆشخانەکان بکەین، تەنیا خەستەخانەیەك نەبێت کە بەداخەوە درەنگ گەیەندرا و لەوێ گـ.ـیانیلەدەستدا.
باس لەوەش دەکات، بەوهیوایەی پاساوەکان کەس سارد نەکاتەوە و یەكڕیز بین بۆ گەیاندنیان بە سـ.ـزا، شانازی بە هاوڕێ ئازیز و بوێرەکانمەوە دەکەم دەمودەست هاتینە دەنگ، دەیان هاوڕێی دیکە لە چاوەڕوانیی ئێمەدا بوون، ئەو زانیاریەش ناڕاستە مزگەوت شوێنی شۆردن و ئامادەکردنی ژن نییە، وانییە لە چەندین مزگەوتی سلێمانی دوور لە توندڕەوان دەرگایان کراوەیە بۆ ژن و بەو جۆرە نییە، دەتوانم ناوی چەندین جێگا بنووسم کە جێگایان هەیەو هاوکاریشن، ئیتر ئەوەی جێگای دیکە نییە جگە لە مزگەوت باسێکی دیکەیە.