داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە

کوردستان 01:07 PM - 2026/04/17

داهاتی نانەوتی  یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی  11ی نیسان تا 17 ی نیسان 2026  ، بڕی حەوت ملیار و 257ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی حەوت  ملیار و 257 ملیۆن و 972 هەزار و 800 دینار بووە،بەجۆرێك كە سەدا 90 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 10 ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو