ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عیراق دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکەی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانەی ڕاگەیاند کە بەرهەمی گەنمیان بۆ وەرزی چاندنی 2025 ڕادەستی سایلۆکان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ئەم پارەیە 60 ملیار دینارە و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ خێراکردنی پێدانی شایستە داراییەکان و پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ.
وەزیری بازرگانی عیراق ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسانکاری لە خەرجکردنی پارەکاندا، بەجۆرێک کە هاوکار بێت لە سەقامگیری باری ئابووری جوتیاران و هاندانیان بۆ زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا.