ئەمڕۆ 39 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر تاوانی كیمیابارانكردنی ناوچەكانی بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی و شێخ وەسانان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچوو.
رۆژی 16ی نیسانی 1987 بە یەكەمین شاڵاوی چەكی كیمیایی دادەندرێت، كە رژێمی بەعس بۆ كۆتایی هێنان بە خواستەكانی كورد دەستی بۆ چەكی قەدەغەكراو برد. بەهۆی كیمیابارانی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسانان، 262 بەساڵاچوو و گەنج و لاو و منداڵ شەهید بوون و 620 كەسیش بە گازی كیمیایی قەدەغەكراو بریندار بوون.