بەنداو و پۆندەكانی كفری سەرڕێژبوون  

کوردستان 01:08 PM - 2026/03/27

  قەزای كفری و بە گشتی گەرمیان بۆ تێپەڕاندنی وشكەساڵی ساڵانە پێویستیان بە 250 بۆ 300 ملیمەتر باران هەیە، بەڵام ئەمساڵ خۆشبەختانە رێژەی باران زیاترە لە 400 ملیمەتر و بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بارانبارینیش رێژەكە بەرەو هەڵكشان دەچێت.
لە ئەنجامی بارانبارینی بەرچاو، تەواوی بەنداو و پۆندەكانی سنووری قەزای  كفری سەرڕێژبوون و زیاتر لە 50 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان كۆكردووەتەوە، ساڵانێكی زۆریشە كەم جار لە كۆتایی مانگی ئادار ئەم رێژە زۆرە باران لە بباریت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو