جموجوڵی بازرگانیی و گەشتیاری لە مەرزی پەروێزخان ئاسایی بووەتەوە

کوردستان 12:19 PM - 2026/03/27

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، ئاسایبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری لە مەرزی پەروێزخان ڕادەگەیەنێت.
جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند، وەكو رۆژانی پێش جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا، ئێستا لە مەرزی پەروێزخان جموجوڵی بازرگانی هەیە و خۆراك و پێداویستی رۆژانە دەگاتە گەرمیان، جگە لەوەش جموجوڵی گەشتیاری ئاسایی بووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو