نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت

کوردستان 11:30 AM - 2026/03/27

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ، لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم  ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆرینەی ناوچەكان دەبارێت. لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری دابارین لە زۆرینەی ناوچەكان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان كە باران بارین بەردەوامی دەبێت .

ئەمڕۆ، پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی پێنجشەممە واتا دوێنی. نزمترین پلەكانی گەرما لە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر و قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێن، بەشێوەیەك لە حاجی ئۆمەران یەك پلەی سیلیزی و لە ئامێدی چوار پلەی سیلیزی تۆمار دەكرێن.



بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو