لە قەزای رزگاری ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو كراوە 

کوردستان 01:05 PM - 2026/03/27

    ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لەهەندێك ناوچە ئاستەنگی دروستكردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافا،  لە بەشێك لەو ناوچانە ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو كراوە یەكێك لەو شوێنانە قەزای رزگارییە لە گەرمیان، سەرۆكی شارەوانی قەزای رایدەگەیەنیت، ریرەوی ئاوی لافاویان لە دەرەوەی قەزاكە گۆڕیوە و وایان كردوە كە لافاو نەیەتە ناو ناوەندی قەزای رزگاری. ئەو دەڵێت، لەدوای هەوڵیكی زۆر و ئامادەكارییەكی چەند رۆژی رابردوو توانیویانە بەربەستەكانی لافاو لە دەرەوەی قەزاكە تۆكمە بكەن، و رێرەوی رۆیشتنی لافاو لەدەرەوەی قەزاكەوە گۆردڕاوە بۆ رێرەوێكی سەلامەت و دور لە قەزاكە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو