بەرزترین ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرا

کوردستان 11:49 AM - 2026/03/27

بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە قەزای کفری و سنووری گەرمیان رێژەیەکی پێوانەیی بارانبارین تۆمارکرا، کە لە ماوەی 25 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی دەست گەلی کوردستان کەوتوون، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا و تا سەعات نۆی بەیانی ئەمڕۆ، بڕی (76) ملم باران لە کفری باریوە.
هاوکات ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە (444.7) ملم، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە تەنها (197.3) ملم باران باریبوو. بەمەش بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو