بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، داواکارین لە سەرجەم بەکارهێنەرانی شەقام بەگشتی و شۆفێران بەتایبەتی، لە ڕۆژانی جەژندا پابەندی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ببن:
1- دایکان و باوکانی بەرێز، سویچی ئۆتۆمبێلەکانتان مەدەنە دەست ئەو کوڕ و کچانەی مۆڵەتی شۆفێریان نیە، چونکە ئەمە سەرپێچی یاسای هاتوچۆیە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر (لێخوڕێنی ئۆتۆمبێل بێ مۆڵەتی شۆفێری بەشی ٢١لە یاسای هاتووچۆ).
2- بەهۆی زیادبوونی منداڵان لە شەقام و کۆڵانەکان لە ڕۆژانی جەژندا، تکایە بە وریایی زیاتر شۆفێری بکەن و خۆتان لە خێرایی و سەرکێشی بپارێزن.
3- پێویستە شۆفێر و سەرنشینان پشتوێنی دڵنیایی (قایشی سەلامەتی) بەکاربهێنن.
4- تکایە مۆبایل بە هیچ شێوەیەک لە کاتی شۆفێریدا بەکارمەهێنن.
5- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل پابەندی خێرایی دیاری کراوو چرای ترافیک و بەکار هێنانی کڵاوی سەرپارێزی بن.
6- شۆفێرانی ماتۆڕسکیل خۆیان لە سەرکێشی و دروستکردنی مەترسی و بێزارکردنی هاوڵاتیان بپارێزن.
7- سەرخستنی منداڵان لە بەشی پشتەوەی بار هەڵگرەکان و ماتۆڕسکیلەکان قەدەغەیە و لە کاتی سەرپێچی دەست بەسەر ئەو سوارڕەوانە دەگیرێت.
8- پارککردنی ئۆتۆمبێل بە شێوەی نادروست قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
9- لە یەکەم ڕۆژی جەژن، مەفرەزەکانی هاتووچۆ لەبەردەم سەرجەم گۆڕستانەکانی سلێمانی دابەش دەبن بۆ ڕێکخستنی هاتوچۆ.
10- مەفرەزەکان لە شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاكانیش دابەشدەبن و هیوادارین شۆفێران هاوکاریان بن.
11- کامێراکانی چاودێری خێرایی بەردەوام لە کارکردندا دەبن، وەک ڕۆژانی ئاسایی لە ڕیگەوبانەکانی ناوشارو دەرەوەی شارەکان.
12- پابەندی بە خێرایی دیاری کراوبن، بە تایبەتی لە ناو شوێنە گشتی و کۆڵانەکاندا .
13- شۆفێری بەڕێز ڕۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ هاتنە ناوەوەی سوارڕەوی بار هەڵگر بۆ ناو سەنتەری قەزای دوکان قەدەغەیە
14- شۆفیری بەڕێز خۆت بە دوور بگرە لە شۆفێریکردن لە ژێر کاریگەری مەیدا.
لە حاڵەتی پێویستدا شۆفێران دەتوانن لە رێگەی هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە (١٨٨) پەیوەندیمان پێوە بکەن.