لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆردومانە بەردەوامی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) خۆی بۆ هەر ڕووداوێكی پەیوەندیدار بە تیشكی ئەتۆمی ئامادە دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیتیكۆ لە ١٨ی مارس، دكتۆر حەنان بەلخی، بەڕێوەبەری ناوچەیی WHO بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندووە، كارمەندانیان ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوی ئەتۆمی، لەوانە هێرشكردنە سەر بنكەیەكی ئەتۆمی یان بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی. ئەو دەڵێت، دەرئەنجامەكانی ڕووداوی ئەتۆمی لەوانەیە بۆ چەندین دەیە كار لە ناوچەكە و جیهان بكات.
WHO دەڵێت، هێشتا هیچ پیسبوونێكی تیشكی لە ناوچەكە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام مەترسییە تەندروستییەكانی وەكو برینی سییەكان و پێست، زیادبوونی شێرپەنجە و كاریگەرییە دەروونییەكانی ڕەچاو كردووە. ڕێكخراوەكە بە نموونە ئاماژە بە كارەساتی چێرنۆبیل و بۆردوومانی ئەتۆمی هیرۆشیما و ناگاساكی دەكات. هەروەها ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی هێرش لە وێستگەی بوشێهر و هەوڵی هێرشكردنە سەر بنكەی ئینجرلیك لە توركیا دەدەن.