وەزارەتی پێشمەرگە: رۆژی یەكشەممە هاوكاری هاوپەیمانان دابەشدەكرێت

کوردستان 12:39 PM - 2026/03/12


وەزارەتی پێشمەرگە كۆتاییهاتنی رێكارە داراییەكانی بۆ دابەشكردنی هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو راگەیاند و دەڵێت، رۆژی یەكشەمەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجامدراون، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنج شەممە واتا ئەمڕۆ، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، رۆژی یەكشەممەش واتا 15ی ئادار هاوكاری هاوپەیمانان دابەش دەكرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو