وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر بەشداریكرد لە رێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرمی ساڵح موسلیم، سیاسەتمەدارو كەسایەتی دیاری كوردو هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتیی دیموكراتی (پەیەدە)، بۆ زێدی خۆی لە كۆبانێ-ی رۆژئاوای كوردستان.
ساڵح موسلیم سەركردەی دیاری رۆژئاوای كوردستان، شەوی رابردوو لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد. بڕیارە سبەینێ لە رێوڕەسمێكدا لە كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بەخاك بسپێردرێت.