بەبۆنەی 35هەمین ساڵیادی راپەڕینە مەزنەكەی گەلی كورد دژ بە رژێمی فاشیستی بەعس بە رێبەرایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا، جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاجە گوڵینەی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆی شەهیدانی راپەڕین لە شاری رانیە دانا