هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێت، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەو بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، لە یادی 35 ساڵەی ساڵیادی ڕاپەڕیندا تەنها تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی سنوورەكە دادەنرێت و هیچ چالاكییەكی تر ئەنجام نادرێت.
دەشڵێت، بە هەوڵ و پشتگیریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، توانییانە هەنگاوی گەورە بنێن بۆ گەشەپێدانی رانیە، لە ئایندەشدا چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە ناوچەكە جێبەجێ دەكرێن، بەشێوەیەك كە لە ئاستی قوربانی و مێژووی خەباتی رانیەی دەروازەی راپەڕین بێت