عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەكانی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران كوژرا، دوای ئەوەی تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران هەواڵەكەی پێشتڕاستكردەوە، 40 رۆژ پرسە و 7 رۆژ پشوو لەسەر تاسەری ئێران راگەیەندرا،هاوكات سوپای پاسداران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە لەئیسرائیل و ئەمریكا دەكات و دەڵێت: شەهیدبوونی ئیمام خامنەیی رێبازەكەی ناوەستێندرێت، بەپێچەوانەوە دەستی تۆڵەی گەلی ئێران بۆ سزادانێكی سەخت، بڕیاردەر و پەشیمانكەرەوە، بەرۆكی بكوژانی ئیمام خومەینی بەرنادات.