بەهۆی كوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری بالای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەشێكی زۆر لەپارێزگاكانی عیراق بەتایبەت پارێزگا شیعە نشینەكانی ماتەمینی راگەیەندرا.
دوای پشتڕاستكردنەوەی كوژرانی عەلی خامنەیی لەلایەن میدیاكانی ئێرانەوە، لەراگەیەندراوێكی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، خامنەیی بە (عالم و موجاهید) وەسف كردووە و نزا دەكات، خودا بە باوباپیرانی شاد بكاتەوە.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشیدا دەڵێت، بەم بۆنە خەمناكەوە سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عیراقدا رادەگەیەنین.