عەلی حوسێنی خامنەیی ساڵی 1939 لەمەشهەد لەدایكبووە
رۆژی 28ی2ی 2026 لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەئێران كوژرا
خامنەیی دووەم ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامییە
خوێندنی ئایینی لە حەوزە زانستییەكانی مەشهەد، نەجەف و قوم تەواو كردووە و یەكێك بوو لە خوێندكارە نزیكەكانی خومەینی.
پێش شۆڕشی 1979 بەهۆی چالاكییە سیاسییەكانی دژی ڕژێمی پەهلەوی چەندین جار دەستبەسەر و دوورخراوەتەوە.
دوای سەركەوتنی شۆڕش، چەندین پۆستی گرنگی وەك سەرۆك كۆمار لەنێوان ساڵانی 1981 بۆ 1989 وەرگرتووە.
دوای كۆچی دوایی خومەینی لە ساڵی 1989 وەك ڕێبەری باڵای وڵاتەكەی هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1981 لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێك لە مزگەوتی ئەبودار لە باشووری تاران، لە هەوڵی تیرۆركردن ڕزگاری بوو
خامنەیی خاوەنی دەسەڵاتی ڕەهابوو لە بڕیارە ستراتیژییەكانی ئێران، لەوانە بەرنامەی ئەتۆمی و سیاسەتی دەرەوە و ئابووریی.
بە پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی توند بەرامبەر ئەمریكا و ئیسرائیل و بەهێزكردنی (بەرەی بەرگری) لە ناوچەكەدا ناسرابوو.
لە ساڵی 2012 لەلایەن گۆڤاری فۆربێس-وە وەك یەكێك لە 19 كەسە كاریگەرەكانی جیهان دەستنیشانكرا