یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاشتی غەززە لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

عیراق 10:58 AM - 2026/02/19

 بە بەشداری زیاتر لە 20 ئەندام، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاشتی غەززە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە واشنتۆن ئەنجامدەدات.
بە ئامانجی كۆكردنەوەی پارە بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، بەنیازە ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاشتی لە واشنتۆن ئەنجامبدات.
سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپی بە میدیاكانی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا چەند بابەتێك دەخرێنەڕوو، لەوانە یارمەتییە مرۆییەكان، قەبارەی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی و وردەكاری زیاتر سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە، لەگەڵ چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارانەی بەڵێندراوە بدرێنە غەززە. 
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكردووە،  كۆبوونەوەكە لانیكەم 24 وەفد لەخۆ دەگرێت كە وڵاتانی چاودێریشیان تێدایە.
واشنتۆن  گەشبینە بەوەی كە بتوانێت ئەو پلانە 20 خاڵییە جێبەجێبكات كە بۆ غەززەی داناوە لە نێوشیاندا چەكداماڵینی بزوتنەوەی حەماس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو