ئەنجومەنی باڵای فەتوا زەكاتی پارە و سەرفیترە دیاریدەكات

کوردستان 06:51 PM - 2026/02/19

ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان،  رێژەی زەكاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریكرد.
بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، ئەو پارەیەی ئەمساڵ زەكاتی لێدەكەوێت بریتییە لە سێ ملیۆن دینار، هەر موسڵمانێك ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕێت، دەبێت زەكاتی لە سەدا 2.5% بدات، واتە لە یەك ملیۆن 25 هەزار دینار، لە یەك دەفتەر دۆلار، 250 دۆلار.
رێژەی زەكاتی زیو بریتییە لە 200 درهەم، كە دەكاتە 140 مسقاڵ، هەر موسڵمانێك ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت  لە سەدا 2.5% زەكاتی لێ بدات.
هەر بەپێی فەتواكە، رێژەی زەكاتی زێڕ بریتییە لە 20 مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت نیو مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر 40 مسقاڵ بوو، یەك مسقاڵ واجبە.
رێژەی زەكاتی خشڵی حەڵاڵی ژنان كە بۆ خۆیان بەكاریبهێنن و بازرگانیی پێوەنەكەن بریتییە 200 مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، دەبێت  سەدا دوو نیو زەكاتی لێ بدات.
زەكاتی سەرفیترە بۆ ئەمساڵ، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی، فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەمساڵ، بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە، ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە سێ هەزار دیناری عێراقی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو