* بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان، زیاتر لە سێ هەزار سەگی بێلانە لە سنوورەكە بونیان هەیە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی منداڵان و خوێندكاران درووستكردووە. بۆ نەهێشتن و كەمكردنەوەی مەترسییەكان، بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری گەرمیان لە ریگەی ئیدارەی گەرمیانەوە رێكارەكانی دروستكردنی شێڵتەرێكی بۆ سەگی بیلانە دەستپێكردووە. ئێستاش پرۆژەكە لە وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی بریاری لەبارەوە بدرێتو لە سەر بودجەی ئیدارەی گەرمیان دروست بكرێت