کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا توركیای نائومێد كرد

.

01:29 PM - 23/02/2020

 بۆ رووبەڕوبوونەوەی روسیا توركیا داوای هاوكاریی لە ئەمریكا كردووە، هەندێك سەرچاوەش دەڵێن كە ئەمریكا توركیای نائومێد كردووە و نایەوێت لە جەنگی روسیا تێوەگلێت.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە توركیا داوای لە ئەمریكا كردووە لە ڕێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و مانگە دەستكردەكانیەوە، زانیاریی لەسەر پێگەكانی سوپای سوریا و روسیا لەشاری ئیدلب پێ بدات، بەڵام ئەمریكا ئەو داوایەی رەتكردۆتەوە.
مەبەستی توركیا لە وەرگرتنی ئەو زانیارییانە ئەوە بووە بتوانێت بەپێی پلانێكی سەربازی بەو وردی سوپای سوریا بپێكێت و زیان بە سوپای روسیا نەگەیەنێت بەتایبەت سەربازەكانی روسیا كە لە شاری ئیدلب و ناوچەكانی تری باكوری سوریا بڵاوەیان پێكراوە.
ئەو ئاژانسانە ئاماژەیان بەوەشداوە كە ئەمریكا داواكەی توركیای رەتكردوەتەوە و نەیویستووە بكەوێتە بەرەنگاربوونەوەی راستەوخۆ و هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ هێزەكانی روسیا ، بەڵام لە پرسی كۆچبەران و ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستاندا ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی توركیا دەربڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە