کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زریانی گلۆریا لەئیسپانیاوە گەیشتە فەرەنسا

.

08:50 - 21/01/2020

زریانێكی بەهێز بەناوی گلۆریا كەلەرۆژی یەك شەممەی رابردووە چەند ناوچەیەكی ئیسپانیای گرتۆتەوە بەردەوامە و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و لەناوچەكانی كەتەلۆنیا و فالینسیا لەرۆژهەڵات خوێندنگاكان داخراون و رێگاكان گیراون و كارەباش بڕاوە.
ناوچەكانی باكووری رۆژهەڵاتی ئیسپانیا لەحاڵەتی ئاگاداركردنەوە ماونەتەوە بەهۆی ئەو زریانەوە كەبۆتە هۆی بارینی بەفر و زیادبوونی خێرای با بۆ زیاتر لە سەد كلیۆمەتر لەسەعاتێكدا لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی شەپۆلەكانی دەریا.
 لەناوچەی كەتەلۆنیا 220 هەزار ماڵ بێ بەشبوون لەووزەی كارەبا بەهۆی ئەو زریانەوە و رێگای خێرای نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بەهۆی بارینی بەفرەوە گیراوە.
دەستەی كەشناسی ئیسپانیا بڵاویكردەوە ئەو زریانە بۆتە هۆی تێكچوونی هێڵی ئاسنین و پێشبینی دەكرێت ئەو زریانە تاوەكو چوارشەممە بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat: 12728 27500 V

Hotbird: 112962 27500 H

سەرەوە