کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جارێكی تر ئەمریكا هەڕەشەی توند لە توركیا دەكاتەوە

.

11:22 AM - 11/11/2019

سەر لە نوێ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڕەشەی توند ئاڕاستەی توركیا دەكات ، گەر بێتوو ئەنكەرە سیستمی بەرگری ئێس-400ی روسیە بخاتە كار و لە كڕینی ئەو سیستمەش نەكشێتەوە ، لەو بارەیەوە رابەرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریكی ، ئاماژەی بەوەدا ئەمریكا نیگەرانە سەبارەت بەوەی توركیا سیستمی بەرگری مووشەكی روسی كڕیوە ، راشیگەیاند ئەگەر ئەنكەرە دەستبەرداری ئەو سیستمە نەبێت ئەوا واشنتۆن سزای بەسەردا دەسەپێنێت ، تەئكیدیشیكردەوە كە سزاكان بە جۆرێك دەبن كە بە توندی حكومەتی توركیا نیگەران بكەن ، وتیشی: واشنتۆن لە ئێستادا كۆمەڵێك رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەك كە لە رێگایەوە سزای توند بەسەر توركیادا دەسەپێنێت ، ئەو لێدوانەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ، لە كاتێكدایە بڕیارە لەم مانگەدا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا سەردانی واشنتۆن بكات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە