کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق كارەساتی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ تاوتوێ دەكات

.

11:59 AM - 24/03/2019

بڕیارە پەڕلەمانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەرەنجامەكانی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیاریەكەی دوڕگەی ئوم ڕەبیعەینی باكووری موسڵ كە بەهۆیەوە زیاتر لە 110 كەس گیانیان لەدەستدا.
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەڕلەمان دانیشتنێكی ئاسایی دەبێت و پێشتر كارنامەی دانیشتنەكە ڕاگەیەنراوە,یەكێك لە خاڵەكانی كارنامەی دانیشتنەكەش خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستیەكانی پارێزگای نەینەوا دەبێت كە چەند دۆسیەیەكی لایەنی كارگێڕی و بنیات نانەوەو ئاوارەكان لەخۆ دەگرێت.
بڕیاردەری پەڕلەمانیش ئاشكرای كردووە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ تایبەت دەكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارەساتی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ و ڕەنگە نهێنی بێت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر دوورخستنەوەی پارێزگاری موسڵ و جێگرەكەی لە پۆستەكانیان بكرێت كە پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایەكی بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی پەڕلەمان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە