کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشمەرگە رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە

.

11:31 AM - 19/03/2019

لەدرێژەی یارییەكانی خولی نوخبەی بالەی یانەكانی عیراق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەكی گرنگ و بەهێز ئەنجامدەدات، بریارە سەعات 3ی دوانیوەرۆی سبەینێ لەمیانی یارییەكی قۆناغی یەكەمی خولەكەدا، هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر لەهۆڵی شەهید ئەحمەد لەشاری سلێمانی بەیەكبگەن، ئەو یارییە بۆ پێشمەرگە گرنگییەكی زۆری هەیەو بەبردنەوە هەنگاوێكی تر لەپێشەنگی ریزبەندی نزیك دەبێتەوە، كە تا بەر لەو یارییە  6 یاری ئەنجامدەداتوەو بە 14 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە  هەولێریش لە 7 یاریدا 8 خاڵی هەیەو لە پلەی 6دا دێت، ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی داهاتوو پێشمەرگەی سلێمانی لەیاری بەهێزترین و لوتكەدا میوانداری یانەی شورتە دەكات، بەبردنەوەی هەردوو یارییەكەش دەتوانێت بچێتە پێشەنگی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە