کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی موچەی مانگی یەك پێشدەخرێت

.

11:00 AM - 19/03/2019

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵی موچەخۆران دەكات، لەسەرەتای مانگی داهاتووش دابەشكردنەكە دەستپێدەكات و بەراورد بەموچەی مانگی (12)ش، پێشدەخرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی هەواڵی سلێمانی كەوتوون، وەزارەتی دارایی و ئابوری، هەفتەی داهاتوو ڕێنمایی تایبەت بەدابەشكردنی موچەی مانگی (1)ی ئەمساڵ، ئاراستەی گەنجینەكان دەكات، بۆئەوەی لیستی موچەی بێ پاشەكەوتی لەسەر ئامادەبكرێت و بەهەمانشێوەی ئامادەكردنی لیستی مانگی (12)ی 2018 گرفت دروست نەبێت و بەرچاوڕوونیش بدرێت بە بەڕێوەبەری ژمێریاریی فەرمانگەكە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی لەدوای جەژنی نەورۆزەوە، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچە دەستپێدەكاتەوە، بۆئەوەی لەرۆژانی (3 و 4)ی سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، بەراورد بەم مانگەش پێشبخرێت، بەجۆرێك نەكەوێتە دوای (10)ی مانگەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە