کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكات

.

09:44 PM - 14/12/2018

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق  رایدەگەیەنێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
سەرچاوەكە لەوەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە" بەغدا بڕی 317 ملیار دینارەكەی كە تایبەتە بەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەرۆژی یەكشەممەی داهاتوو رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەشبكرێت.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە" لەدوای گەیشتنی فەرمانەكەی وەزارەتی دارایی عیراق بۆ خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی هەرێم دەتوانێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پارەكە رابكێشێت و  موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی پێ دابەش بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە