کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا: لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا و ئێران بڵاودەکاتەوە

.

09:56 PM - 20/06/2018

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی وڵاتانی (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکی نوێ بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕەچاوکردنی ستاندار و پێوەر جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانی زانکۆکان، پێداچوونەوەی بە لیستی زانکۆکانی وڵاتانی (تورکیا و ئێران) لە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لەئەنجامدا (41) لە کۆماری تورکیا و (29) لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستنیشانکران بۆ ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان، کە دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن.
ئامانج لە پێداچوونەوە بە لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنی کواڵێت و بنەما و پێوەری زانستی و خوێندن و دەستەبەرکردنی پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەی کە لەسەر ئاستی دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزرکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکاران، کە بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵات سەردانی زانکۆکانی ئەم دو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن.
بۆیە لێرە بەدواوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) هەر خوێندکارێک لە کوردستان، کە بخوازێ لەو دو وڵاتە درێژە بەخوێندن بدات، دەبێ لەو زانکۆیە بخوێنێ، کە لەم لیستانەدا ناویان هاتوە، بەپێچەوانەوە کار بە لیستەکانی پێشتر ناکرێ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە