کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جێگری سوپا سالاری ئیمارات و ژمارەیەك لەگەورە ئەفسەرەكانی بەدەستی حوسییەكان كوژران.

.

02:23 PM - 18/06/2018

عەلی قشر بریكاری پارێزگای حودەیدە و سەرۆكی ئەنجومەنی یەكڕیزی خێڵەكی یەمەنی، رایگەیاند لەئەنجامی ئەو پێكدادانە سەربازییانەی لە كەناری خۆرئاوای شارەكە روویدا، بۆتە هۆی كوژرانی 43 كەس و  جێگری سوپا سالاری ئیمارات و كۆمەڵێك لە گەورە ئەفسەرانی سوپای ئیماراتی لەنێو كوژراوەكاندان.
جێگری سوپا سالاری ئیمارات بە یاوەری چەند گەورە ئەفسەرێكی سوپای ئیماراتی سەردانێكیان بۆ لای هێزە سەربازییەكانی ئیمارات لە كەناری خۆرئاوای كۆماری یەمەن ئەنجامدا كە هێزە سەربازییەكانیان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە، بەشداری شەڕی حكومەتی یەمەن دەكەن لەدژی چەكدارانی حوسییەكان.
تائێستا حكومەتی ئیمارات هیچ زانیارییەكی بە پشتڕاستكردن یان رەتكردنەوەی  سەبارەت بەكوژرانی جێگری سوپا سالاری وڵاتەكەیان لە یەمەن بڵاونەكردۆتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە