کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: هەوڵەكانی ئەمریكا دژ بەئیران سەركەوتوو نابێت

.

02:37 PM - 21/05/2018

رۆحانی ڕایگەیاند پیلانەكانی ئەمریكا دژ بەكۆماری ئیسلامی سەركەوتوو نابێت و گەلی ئێران خۆڕاگری هەڵدەبژێرێت.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەكشانەوەی ئەمریكا لەڕێكەوتنی ئەتۆمی و هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر حكومەتی تاران ڕایگەیاند ئەمریكا و وڵاتانی زلهێز و خاوەن ئابووری بەهێز دژ بەكۆماری ئیسلامی وەستاون ،بەڵام ئەمریكا ناتوانێت بەو جۆرە پیلانەكانی دژ بەئیران جێ بەجێ بكات، چونكە خەڵكی ئیران خۆڕاگرن و پیلانەكان ناتوانێت بیانخاتە سەر چۆك، بەڵكوو ئێمە وەستاوین و دەتوانین بە باشی ئەم ڕێگەش بپێوین سەربەرز و خۆڕاگرانە شكست بەو هەوڵانە دەهێنین و دواجار سەركەوتن تۆمار دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە