کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گرانكردنی كارتی پەیوەندی

.

07:28 PM - 03/08/2015

وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی هەرێم تەئكید دەكاتەوە كە گرانكردنی كارتی پەیوەندی ئەو كۆمپانیایانە ناگرێتەوە كە مۆڵەتیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە. ئومێد محەمەد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە باج خستنەسەر‌و گرانكردنی كارتی مۆبایل‌و ئینتەرنێت بەپشت بەستن بە ماددەی ٣٣ لە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٥ی عیراق بووە. راشیگەیاندوە، كە بڕیارەكە تەنها ئەو كۆمپانیایانەی گەیاندن دەگرێتەوە كە مۆڵەتی كاركردنیان لە دەسەڵاتی فیدراڵی‌و دەستەی راگەیاندن‌و گەیاندنی عیراقی وەرگرتووە، بۆ نموونە كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و كۆڕەك تیلیكۆم و زەین. وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم تەئكیدی كردۆتەوە، كە بڕیارەكە بەهیچ شێوەیەك ئەو كۆمپانیایانەی گەیاندن ناگرێتەوە كە مۆڵەتی كاركردنیان لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم وەرگرتووەو خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و تەلەفۆنی نۆرماڵ و وایەرلێس پێشكەش دەكەن. هەروەك داواشی لە هاوڵاتیان كردوە لە حاڵەتی روودانی هەر سەرپێچیەك لەلایەن كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت‌و تەلەفۆنی نۆرماڵ بە گرانكردنی كارت، پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنەوە بكەن، بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بگرنەبەر.
.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە