کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما حكومەتی هەرێم چەند رۆژێكی كردە پشوو

.

09:44 PM - 29/07/2015

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی بەرزبوونەویە پلەكانی گەرما تا رۆژی دووشەممەی داهاتووی كردە پشوو. سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینی ئەوەیكردووە: پلەكانی گەرما تا هەفتەی داهاتوو بەرز دەبنەوە بەتایبەت لەڕۆژانی شەممە و یەك شەممەی داهاتوودا، بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی 30/7/2015  تا بەرواری 2/8/2015 كە دەكاتە یەكشەممەی داهاتوو، لە فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بە حكومەت پشووی رەسمی بێت, راشیگەیاندووە: رۆژی 3/8/2015 كە دەكاتە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو، دەوامی رەسمی لە فەرمانگە و دەزگاكانی سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە