کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد بە بردنەوەی لە برایتۆن بلیتێكی قۆناغی نیوەی كۆتایی مسۆگەركرد

.

01:29 PM - 18/03/2018

لە یارییەكی تری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا    یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد پێشوازی لە یانەی برایتۆن كرد    لە سەرەتای یاریەوە یاریزانانی مان یونایتد فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان    تا لە دەقیقەی 37 دا رۆمێلۆ لۆكاكۆ گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو    لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی مانچستەریونایتد كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و دوای لەدەستدانی چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆمار كردنیش    سەرەنجام لە دەقیقەی 83 دا نیمانیا ماتیچ گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی    سەرەنجام یانەی مانچستەریونایتد بە 2 گۆڵی بێ وەڵام یانەی برایتۆنی دووچاری شكست كرد و   بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی جامەكەی بەدەستهێنا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە