کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە كۆدەبێتەوە

.

10:41 AM - 27/02/2018

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە كۆببێتەوە.
دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە گەلی كوردستانی راگەیاند: پەرلەمانی كوردستان جارێكی تر بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ماددەكانی پرۆژە یاسایی خانەنشینی كۆدەبێتەوە. وتیشی: بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت ئامادەبێت و روونكردنەوە بدات لەسەر خانەنشینانی هێزەكانی 70 و 80 و لیواكان و دیوانی وەزارەت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای دوو رۆژ لە تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای چاكسازی لە مووچەی خانەنشینان دوێنێ دووشەممە، ماددەیەك پەسەند كرا كە پێویستە مووچەی خانەنشینی لە300 هەزار دینار كەمتر نەبێت و ئەمڕۆش گفتوگۆكردن لەسەر ماددەكانی تر بەردەوامیی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە