کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنفرانسی هەمواركردنەوەی یاسای سەندیكای پزیشكانی ددان بەرێوە چوو

.

03:25 PM - 23/02/2018

یەكەمین كۆنفرانسی هەمواركردنەوەی یاسای سەندیكای پزیشكانی ددان لە سلێمانی بەڕێَوەچوو .بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەپزیشكان، لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددان، یەكەمین كۆنفراسی بۆ هەمواركردنەوەی یاسایی ژمارە 45 ی ساڵی 2004 ی سەندیكاكەیان  رێكخست، كەتیادا باس لەو گۆڕانكاری و پێشكەوتنانە كران كە لەم ماوەیەدا هاتۆتە دی .
لەو بارەیەوە سەنگەر سەرچڵ- سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی ددان رایگەیاند نزیكەی 900 پزیشكی ددان ئەندامن لە سەندیكاكە  و كاردەكەن تا یاسایەكی نوێ‌ دابڕێژنەوە كە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بگونجێت و بۆ ئەوەش داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەن هاوكاریان بێت بۆ هەمواركردنەوەی یاساكەیان.

54hOwoNtHv0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە