کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و ئەوروپا 53% گەشەدەكات

.

06:21 PM - 18/02/2018


 ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و ئەوروپا لەساڵی 2017دا گەیشتۆتە 21 ملیار یۆرۆو بەرارود بەساڵی پێشووتریش لەسەدا 53 گەشەی كردووە.
ماڵپەڕی هەواڵی كۆمسیۆنی ئەوروپا بڵاویكردۆتەوە، كۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی ئێران‌و 28 وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لەساڵی 2017دا زیاتر لە 21 ملیار یۆرۆی تێپەڕاندووەو بەرارود بەساڵی 2016ش لەسەدا 53 گەشەیكردووە.
بەپێی راپۆرتی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ساڵی رابردوو  وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بە بەهای 10 ملیارو 200 ملیۆن یۆرۆ كاڵاو شمەكیان لەئێرانەوە هاوردەكردووەو بەرارود بەساڵی 2016 گەشەی هاوردەی یەكێتی ئەوروپا لەئێرانەوە بەرێژەی لەسەدا 85 زیادیكردووەو لەبەرامبەریشدا هەناردەیان بۆ ئێران لەسەدا 31 بەرزبۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە