کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ژەنەراڵ جۆزێف ڤۆتێل كۆبوونەوە

.

10:08 PM - 14/02/2018

نێچیرڤان بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژەنەراڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی سوپای ئەمریكا و وەفدێكی سەربازی و دیپلۆماسیی كۆبوونەوە.
 لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سەربازی و ئـەمنی عیراق و هەرێمی كوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش تاوتوێی لەبارەوە كرا، هەروەها دوا پێشهاتەكانی گفتوگۆی لیژنە تەكنیكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیدارەكانی نێوان سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە بەغدا و داڤۆس تاوتوێ كرا.
سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت سوپاسی پشتگیری و هاوكارییە سەربازییە بەردەوامەكانی ئەمریكایان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا و دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و مەشق و ڕاهێنانی بۆ پێشمەرگە كرد و هیوای بەردەوامیی هاوكارییەكانی خواست، ئامادەییی هەرێمی كوردستانیشیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپاتكردەوە.
لای خۆیەوە ژەنەراڵ ڤۆتێل سوپاسی ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە كرد كە لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سەرباز و مەشقكارانی ئەمریكادا هەیە، بەردەوامیی هاوكارییە سەربازییەكانی وڵاتەكەیشی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە وپشتگیری و خۆشحاڵیی خۆی بە دیالۆگی هەولێر و بەغدا دەربڕی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە