کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری توركیا: لە كاتی گونجاودا ئۆپراسیۆنی عەفرین دەستپێدەكەن

.

05:14 PM - 19/01/2018



وەزیری بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت لە كاتی گونجاودا ئۆپراسیۆنی عەفرین دەستپێدەكەن و سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت روبەرووی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە كە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە.
 نورەدین جانیكلی وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند وەك ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی پێكرد ئۆپراسیۆنی عەفرین لەكاتی گونجاودا ئەنجام دەدەین بە پێی پێویستی و مەبەستیشمانە ئۆپراسیۆنەكە بە كاریگەرترین شێوە و سەركەوتووانە بەڕێوەبچێت.
هاوكات ئەو بەرپرسەی توركیا وەڵامی وتەبێژی پێنتاگۆنی دایەوە كە رایگەیاندبوو مەبەست لە مەشقپێكردنی هێزە كوردییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەیە وتی: وتەكانیان بێواتایە و گرووپی تیرۆرستی داعش كۆتایی هاتووە لە عیراق و سوریا و بە رەسمیش راگەیەندرا و ئەوەی ئەمریكاش دەیكات زیادبوونی هەژموونی هێزە كوردییەكان و بەرێوەبردنی ئەو ناوچانەیە لەلایەن پەیەدەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە