کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەوڵەتی قانون: بەجێبەجێكردنی مەرجێك رێگە بەتێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی عیراق دەدەین

.

03:09 PM - 14/12/2017

ئیئتلافی دەوڵەتی قانون دەڵێت ئەگەر مەرجەكەمان جێبەجێ نەكرێت رێگەنادەین پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2018 تێپەڕێنرێت.
زەینەب خەزرەجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەئیئتلافی دەوڵەتی قانون رایگەیاند: حكومەتی فیدڕاڵ بەهۆی دابین نەكردنی بودجەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت خۆی دوچاری شەرمەزاری كردووە كە ئەوە مافێكی دەستوری ئەو هەموو پارێزگایەكە نەوتی تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
خەزرەجی وتیشی: بەگوێرەی یاسا هەموو پارێزگایەك دەبێت بڕی پێنج دۆلاری لە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی فرۆشراو پێ بدرێت، بەڵام حكومەت سوورە لەسەر ئەوەی رێژەی لەسەدا پێنجی تێكڕای نەوتی بەرهەمهێنراو بۆ هەر پارێزگایەكی بەرهەمهێنەری نەوت دیاری بكرێت.
خەزرەجی تەئكیدیش دەكاتەوە  تا حكومەت گەرەنتی نەدات بۆ جێبەجێكردنی بڕیاڕی پترۆ دۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت لەعیراق، وەك ئیئتلافی دەوڵەتی قانون رێگە نادەن پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018 لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە تێپەڕێنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە