کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گیرۆنا و ریاڵ سۆسیداد بە گۆڵێك یەكسانبوون

.

12:39 PM - 18/11/2017


لە ئیسپانیا شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی دوانزەیەمی لالیگا دەستیان پێكرد و لە یەكەم یاری ئەو هەفتەیەشدا  یانەی گیرۆنا لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد كرد  لە دەقیقەی 7 دا ویلیان خوسێ دی سیلڤا توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوان تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە تەواو بوو  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی گیرۆنا جڵەوی یاریەكەیان گرتەوە دەست و دوای هەوڵێكی زۆریش توانیان لە دەقیقەی 63 دا ئەنجامەكە لە رێگەی كریستیان ستوانییەوە یەكسان بكەنەوە  هەرچەندە لە پێش تەواو بوونی كاتی یاسایی یاریەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار بە تۆمار كردنی گۆڵی دووەم سێ خاڵی گرنگی یاریەكە دەستەبەر بكەن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ سوود بوون و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا مایەوە .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە