کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەولەیەكی نوێی بۆندس لیگا بەڕێوەدەچێت

.

12:37 PM - 18/11/2017


بریارە ئەمرۆ یارییەكانی هەفتەی دوانزەیەمی بۆندس لیگا بەردەوامیان هەبێت و لە بەهێزترین رووبەروو بوونەوەشدا كە لە هەمان كاتیشدا دێربی هەرێمی )باڤاریا( دەبێت  یانەی )بایرن میونشنی( پاڵەوانی 5 وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای )ئالیانز ئارێنای( تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی )ئۆگسبۆرگ( دەكات  هەرچەندە بۆ ئەو یاریە )یۆب هاینكسی( راهێنەری یانەی )بایرن میونشن( بەهۆی پێكانەوە لە تواناكانی چەند ئەستێرەیەكی بێ بەش دەبێت  بەڵام ئەو راهێنەری بە شێوەیەكی زۆر چڕ ئامادەكاری كردووە و بە نیازیشە بە پێكهاتەیەكی بەهێزەوە رووبەرووی )ئۆگسبۆرگ( ببێتەوە  تا لە بەرامبەر ئەو یانەیە دووچاری هیچ ئەنجامێكی نەخوازراو نەبنەوە و پێنجەم بردنەوەی لەسەر یەك لە خولەكەدا بەدەست بهێنن و لە پێشەنگی ریزبەندیش پێگەی خۆیان بەهێز تر بكەن  هەروەها پێشبینیش دەكرێت لەو یاریەدا هەر لە سەرەتاوە )هاینكسی( راهێنەر بەشداری بە هەریەك لە )لیڤان دۆڤسكی (و )رۆبن( و )خەیمس رۆدریگێز( بكات  ئەویش تا هاوشێوەی یارییەكانی رابردووی خولەكە ئەو سێ ئەستێرەیە هاوكاری یانەكەیان بكەن بۆ دەستەبەر كردنی 3 خاڵی گرنگی یاریەكە.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە