کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەم نزیكانە پرۆژەیاسای بودجەی 2018ی عیراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەراندەكرێت

.

09:22 PM - 16/11/2017

 سەعد حەدیسی  وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: كە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆو وتوێژەكانی تایبەت بەرەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی (2018) تەواوكردوەو پاش دارشتنەوەی رەشنوسی كۆتایی پرۆژەیاساكە لە ماوەیەكی نزیكدا بۆ پەسەندكردنی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكرێت.
وتیشی: لە پرۆژە یاساكەدا زۆر بابەت و برگە تاوتوێ‌ كراون و پاش هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بریاری كۆتاییان لەبارەوە دراوە.
تەئكیدیشیكردەوە  كە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی عیراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق زۆر دواناكەوێت و حكومەتیش دەیەوێت بەزوویی پرۆژەیاساكە پەسەندبكرێت.
جێی ئاماژەیە پێشتر لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو كە حكومەتی عیراق رەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ كۆتایی ئەم مانگە دوادەخات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە