کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەرمانگەی گشتی پاریزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەستبەكار بوو

.

10:04 PM - 23/08/2017

بە پێی ئامارێك زیاتر لە 85 هەزار كەس لە سنووری هەڵەبجە مافی دەنگدانیان هەیە.
فەرمانگەی گشتی پاریزگای هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دوای دەستبەكاربوونیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: زیاتر لە 85 هەزار كەس لە هەڵەبجە مافی دەنگدانیان هەیە و لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووشدا فەرمانگەكە بەهەمان شێوەی فەرمانگە گشتیەكانی پارێزگاكانی تر مامەڵە دەكات.
لای خۆیەوە حەمەسەعید ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەڵەبجەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  كۆمسیۆن هەفتەیەكی بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران داناوە و لەهەڵەبجەش دوو بنكە هەیە, وتیشی: بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیان لە 3 روژی رابردوودا باش بووە و تەواوی ئامادەكارییەكانیش لەو ڕووەوە كراوە.

1V5OL10bhXs

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە